یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی ڕیخۆڵە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

لە ئیسپانیا بۆ یەکەمجار یەکەمین نەشتەرگەریی چاندنی ڕیخۆڵە بە سەرکەوتوویی بۆ منداڵێکی تەمەن 17 مانگ ئەنجامدرا.

نەخۆشخانەی لاپاس لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، “بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریی چاندنی ڕیخۆڵە بۆ منداڵێکی تەمەن 17 مانگ ئەنجامدراوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە”.

ئاشکراشی کرد، “بەخشەرەکە پێشتر بەهۆی لەکارکەوتنی دڵەوە گیانی لەدەستدابوو”.

باسی لەوەشکرد، “منداڵەکە ناوی ئیمایە، لە تەمەنی یەک مانگی تووشی لە کارکەوتنی ڕیخۆڵە بووە جگە لەوەی ڕیخۆڵەشی کورت بوو، بەڵام لە دوای چاندنی ڕیخۆڵە بۆی لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە”.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا، تەنها لەساڵی 2021 دا 102 نەشتەرگەری چاندنی ئەندامەکانی جەستە لەو وڵاتە ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
Total
0
Share