بە وێنە.. دوای 75 ساڵ لە پەرستنی پرسە بۆ تیمساحێك دەگێڕن

لەبەر ئەوەی “ڕووەكخۆر” بووە، دانیشتووانی گوندێك زیاتر لە 75 ساڵ تیمساحێكیان پەرست و دوای مرداربوونەوەی پرسەی بۆ دەگێڕن.

“بابیا” ناوی تیمساحە مێینەكەیە كە لە گومی ئاوی گوندێكی هیندستان دەژیا، خۆراكە سەرەكییەكەی ئەو تۆپەڵانەی برنج بوون كە دانیشتووانی گوندەكە بە پەرۆشییەوە پێیاندەدا.

ئەفسانەكە كەی و چۆن سەریهەڵدا؟

بەپێی وتەی دانیشتووانی گوندەكە كە ماوەی دەیان ساڵ چیرۆكی تیمساحەكەیان بۆ گەشتیاران گێڕاوەتەوە، ساڵی 1945 سەربازێكی بەریتانی لە گۆمێكی نزیك پەرستگەی گوندەكە تەقەی لەو تیمساحە كردووە و برینداریكردووە، لەوێوە چیرۆكەكە دەستیپێكردووە و دانیشتووانی ئەو گوندە كاتێك چاودێریی تیمساحەكەیان كردووە، بە وتەی خۆیان بۆیاندەركەوتووە كە ڕووەكخۆرە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 75 ساڵ پەرستوویانە.

پزیشكانی ڤێتێرنەری لە ناوچەكە، هەمیشە ڕەتیانكردووەتەوە تیمساحەكە ڕووەكخۆربێت، بەو پێیەی لە گومێكدا ژیاوە كە پڕە لە ماسی و مار و مارماسی، بەڵام ئەو كەسانەی پەرستوویانە، پێداگیربوون لەسەر بۆچوونەكەیان و دەڵێن، ڕۆژانە “بابیا” دوو جار چووەتە كەناری گۆمەكە و تۆپەڵە برنجی خواردووە و بە هێمنی گەڕاوەتەوە بۆ ناو ئاوەكە، تەنانەت هەمیشە بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ لە هەمان گۆمدا مەلەیانكردووە، كاتێكیش پیاوی ئایینیی ناوچەكە مامەڵەی لەگەڵ تیمساحەكەدا كردووە، هەمیشە گوێڕایەڵ بووە و ئازاری نەداوە.

بە مرداربوونەوەی تیمساحەكە، دانیشتووانی ناوچەكە ڕێوڕەسمێكی گەورەی پرسەیان بۆ ڕێكخست و سەدان كەس ماتەمدەگێڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share