ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وەرگیرایەوە.
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەتی لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وەرگرتەوە”.
سەندنەوەی متمانە لە ئیحسان عەبدولجەبار لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار بووە کە پێشتر داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردبوو بیکاتە بەرنامەی کارییەوە.