هێڵەکانی ئینتەرنێتی ئای کیو و نەورۆز لەکارکەوتن

کۆمپانیای ئای کیو بڵاویکردەوە، لە کاتی کارکردنی تیمەکانی شارەوانی هەولێر هێڵێکی فایبەر ئۆپتیکی ئای کیو و نەورۆز پچڕاون و بەهۆیەوە هێڵی ئینتەرنێت بەردەست نییە.

کۆمپانیای ئای کیو بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، “بە داوای لێبوردنەوە لە بەکارهێنەرانمان، لە کاتی کارکردنی شارەوانی هەولێر لە یەکێک لە ناوچەکاندا، هێڵێکی فایبەر ئۆپتیکی دابینکردنی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکانی ئای کیو و نەورۆز دەپچڕێت و بە هۆیەوە ئێستا هێڵی ئینتەرنێت بەردەست نییە.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تیمەکانی هەردوو لامان لە هەوڵی چڕدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و وا دەکەین بە زووترین کات هێڵی ئینتەرنێت بەردەست بێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی ئوسامە بن لادنی کوشت کۆتا ساتەکانی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بە گرێبەست ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share