بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کرا. جەخت لە فراوانکردنی ئەو پەیوەندییە لەمێژینەیە کرایەوە کە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال و حەمید دەروێش بونیادنرا بە شێوەیەک کە خزمەتی زیاتری مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی مێژوویی و خەباتی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا کرد کە لەسەر دەستی مامۆستا حەمید دەروێش و دەیان سەرکردە و تێکۆشەری تر دامەزرا و تاوەکو ئێستاش لە خەباتی سیاسی و مەدەنی لەپێناو چەسپاندن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.

لەبارەی پرسی کورد و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکانەوە، سەرۆکی یەكێتی وتی، “یەکدەنگی و یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکان زامنی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردە. هانی هەموو لایەک دەدەین ناکۆکییەکان وەلابنێن و هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا، چونکە چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت”.

 

بابەتی پێشتر

دۆسیەیەكی دادگا لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكرایەوە

بابەتی دواتر

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
Total
0
Share