لە هەولێر ئەمبۆڵانسێک ڕفێندرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمبۆڵانسێکی فەرمانگەی تەندروستی لە لایەن شۆفێرێکی پێشووتری فەرمانگەوە ڕفێندراوە و پاش ماوەیەکیش توانراوە بیدۆزنەوە و دەستیبەسەردا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی 122) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە  بەناوی (و. ا. ص) ئەمبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد”.

ئاشکراشی کرد، “لەماوەیەکی کەمدا توانرا لە شەقامی ( 100مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئەمبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێککارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کرا”.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو منداڵەی لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر دایەنگەکەی تایلاند ڕزگاریبوو

بابەتی دواتر

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک هەڵبژاردنەکەی عێراق چ سوودێکی گەیاندووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share