بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانەکان و پرسە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، کاتژمێر 10:00ی پێسنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە دەستپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێدەکرێت لەوانەش خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و پرسە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی، بژار دەباغ ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جگە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان  و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ئامادە دەبن.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بۆ سێ پرس دەبێت ئەوانیش، پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە ئەمڕۆ بزوتنەوەکە بڕیار لە کاتی هەڵبژاردنی مەکۆ و ڕایەڵەکانی دەدات، هەروەها پرسی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەکە کە لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدرێت، ئەویش هەر ئەمڕۆ بڕیار لە شێواز و میکانیزمەکەی دەدرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەبێت و ‌هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەکەش لەوبارەیەوە یەکلاییدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا

لەدوای ئەو سەرکەوتنەی خوێندکارانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەدەستیانهێنا ستران عەبدوڵا نووسیویەتی،…
Total
0
Share