لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، كەمێك لەمەوبەر لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكیی پێنجوێن- سلێمانی و نزیك گوندی كەژان سێ كەس برینداربوون و بەهۆی ڕووداوەكەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان لەو ڕێگایە دروستبووە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لە لەسەر ڕێگای پێنجوێن- سلێمانی و نزیك گوندی كەژان ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا ڕوویدا بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی ڕێگاكان تا ئەو تانكەرەی سووتەمەنییەكەی دەگواستەوە ئاگر نەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share