کوردێک نازناوی کورتترین کەسی جیهانی پێدەدرێت

کوڕە کوردێکی کورتە باڵا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورترین کەسی جیهانە و لە ئێستادا سەرقاڵی تۆمارکردنی ناویەتی لە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

وەزارەتی وەرزشی ئێران بڵاویکردەوە، “ئەفشین قادر زادە، تەمەن 21 ساڵ، درێژی باڵای 64.7 سانتیممەترە و کورتترین کەسی جیهانە”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا پێوانەی باڵای ئەفشیهن کراوە، بڕیارە لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەک و زانیارییە کەسییەکانی ڕەوانەی کۆمپانیای گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان بکرێت”.

پێشتر نازناوی کورتترین کەسی جیهان بەنەوای ئێدوارد نینۆ هێرناندێزەوە بو کە درێژی باڵای 72.10 سانتیممەتر بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share