لە ساڵێكدا ژمارەی دانیشتووانی قەتەر بەڕێژەی 13.2% زیادیكردووە

دوای مۆندیال دووبارە ڕوو لە دابەزینەوە دەكات

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان ژمارەی دانیشتووانی قەتەر لە ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی 13.2% زیادیكردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتەكە لە ئامادەسازیدایە بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتی جیهانیی تۆپی پێ كە مانگی داهاتوو دەستپێدەكات.

ژمارەی دانیشتووانی قەتەر گەیشتە 2.94 ملیۆن پاش گەیشتنی نزیكەی 370 هەزار كەس لە ساڵی ڕابردوودا، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە مانگی ڕابردوودا كۆكراونەتەوە و هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دەزگای پلاندانان و ئامارەوە بڵاوكراوەتەوە.

كرێكارانی كۆچبەر و بیانی زۆرینەی دانیشتووان وڵاتەكە پێكدەهێنن، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتووانی قەتەر نزیكەی 380 هەزارە.

چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی 1.2 ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەكە بكەن بۆ ئامادەبوون لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی ئەمساڵ كە مۆندیالی تۆپی پێیە.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات ژمارەی دانیشتووانی قەتەر ساڵانە 1.2% كەمبكات و بگاتە 2.5 ملیۆن تا ساڵی 2027.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

  ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share