پۆمپیۆ: پشتیوانیی كازمی دەكەین و چەند وڵاتێكی تر لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەون

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ  “پاشەکشەپێکردنی میلیشیا ئێرانییەکان” و ئاشكرایكرد كە چەند وڵاتێكی تر دەیانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكبكەون.

ئەمڕۆ هەینی 4ی كانونی یەكەم، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداری لە دیداری مەنامە لە بەحرەین کرد و لە وتارێكدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ مستەفا کازمی دەبین لە هەوڵەکانی بۆ پاشەکشەپێکردنی میلیشیا ئێرانییەکان.”

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، “ئیدارەی ئەمریکا سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران گرتووەتەبەر و ئەوەش وای لە ئێران كردووە هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی دانوستاندنی تر.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد كە پشتیوانی لوبنانییەكان دەكەن لە بەرهەڵستكاریی حزبوڵڵا و وتی، “چەندین وڵات حزبوڵڵا-یان وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووە.”

مایک پۆمپیۆ باسی لە رێککەوتنامەی ئەبراهام لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا كرد و بە دەستكەوتی وڵاتەكەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ناوزەدیكرد و ئاشكرایكرد كە “چەند وڵاتێکی تر هەوڵ دەدەن بێنە ناو ئەو رێککەوتنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share