هۆشداری لە زۆربوونی ڤیزای ساختەی تورکیاوە دەدرێت

ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەدات لە زۆربوونی سکاڵاکان لەبارەی ڤیزای ساختەی تورکیاوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندەکە ئەو ڤیزایانە لە شوێنە نافەرمییەکانەوە دەدرێن و ڕێگەی چوونە ناو خاکی تورکیایان پێنادرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لەم مانگانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر لە سکاڵامان پێگەیشتووە لەلایەن کەسانێکەوە کە ستەمیانلێکراوە بە پێدانی ڤیزا لەلایەنی نافەرمییەوە بەدەر لە ناوەندەکانی سەر بە ئێمە و پەیوەندیدار بە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو کەسانە ڕێگەی چوونە ناو خاکی تورکیایان لێکراوە و لە دەروازەکانەوە گەڕێنراونەتەوە بەهۆی ئەوەی ڤیزاکانیان ساختەبووە.

جەختیشکراوەتەوە، “سەرجەم ئەو ڤیزایانەی لەلایەن ناوەندەکانمان و نوێنەرایەتییەکانی تورکیاوە پەسەندنەکرابن ساختەن و کاریان پێناکرێت”.

ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەو ڤیزایانەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکلامیان بۆ دەکرێت و بەدەستدەهێنرێن، ڤیزای ساختەن و دەبێتەهۆی گەڕاندنەوەیان لە دەروازەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان…
زیاتر ببینە

هەرێم داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق کردووە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.…
Total
0
Share