بەهۆی بەفرەوە دەروازەیەک داخرا

قائیمقامی پشدەر، رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی کێلێ لە دیوی ئێـ.ـران داخرا.

ئەبوبەکر بایز، قائیمقامی پشدەر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەهۆی بەفربافرین لە دیوی ئێـ.ـرانەوە دەروازەی کێلێ داخراوە و هیچ جوڵەیەکی بازرگانی و گەشتیاری ئەنجام نادرێت.

وتیشی، “ساڵانە ئەو گرفتە دووبارە دەبێتەوە کە بەفرێکی زۆر لە دیوی ئێـ.ـران کەڵەکە دەبێت و پاکناکرێتەوە، بەو هۆیەوە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری پەکیدەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە هیچ گرفتێک نییە و جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا میوانداریکردنی لیژنەی گفتوگۆ لەکاتی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا قەدەغەدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای لەلایەن خوێندکارانی…
Total
0
Share