قوباد تاڵەبانی: بۆ ئێمە مام جەلال قوتابخانە و ئەزموون و ڕێنیشاندەرە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دەڵێت، “بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان دەتوانین سوود لە هەنگاوەكانی مام جەلال وەربگرین”.

لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلالدا كە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر ڕێكخرا، قوباد تاڵەبانی وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “مام جەلال تێكۆشەرێك بوو هەموو ژیانی خۆی تەرخانكرد لە پێناو ئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و یەكسانی و دیموكراسیدا، ڕێبازێكی بۆ بەجێهێشتووین كە ئەگەر لێیبكۆڵینەوە، لە كاتە هەرە سەختەكاندا ڕێنیشاندەرمانە”.

وتیشی، “بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان دەتوانین سوود لە هەنگاوەكانی مام جەلال وەربگرین. بۆ ئێمە مام جەلال قوتابخانە و ئەزموون و ڕێنیشاندەرە، ئەمڕۆ كە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری و كێشەی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بووینەتەوە، لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە گەڕانەوەیە بۆ بنەماكانی پێكەوەژیان و سازان كە مام جەلال پەیڕەویدەكردن”.

قوباد تاڵەبانی هیوایخواست یادی مام جەلال هەمووان نزیكبكاتەوە لە یەكتری و وتی، “با سوود لە ئەزموون و ڕێبازی سەرۆك مام جەلال وەربگرین و لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: بە نەمانی مام جەلال کۆڵەکەیەکی تەوافقی سیاسی لە عێراق داڕما

بابەتی دواتر

لە پرۆژە یاسای پەروەردەدا مامۆستای یاریدەدەر بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت جێگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر كوڕێك دایكى خۆی كوشت

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوڕێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دایكه‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌ى خۆی به‌چه‌قۆ كوشتووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی…
Total
0
Share