جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بانکێکی لوبنانی

هاوڵاتییەکی لوبنانی بە هاوکاری سێ کەسی دیکە هێرشیکردە سەر بانکێکی وڵاتەکەی و ئەو بڕە پارەیەی لای بانکەکە بوو بە زۆرەملێ وەریگرتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، چوار کەس بە زەبری چەک هێرشیانکردە سەر بانکی (لوبنان و مەهجەر) لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بڕی 11 هەزار و 750 دۆلاریان برد و هەڵاتن.

یەکێک لەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر بانکەکە ناوی زاهر خواجەیە و ئەو پارەیەی بردوویەتی، پارەی خۆی بووە و لە ڕابردوودا بانکەکە ئامادە نەبووە بەسەر یەکەوە پێیبدەنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا لوبناییەکان بڵاویانکردووەتەوە، پێش گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە شوێنی ڕووداوەکە هێرشکارەکان توانیویانە هەڵبێن و تائێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێن.

لە 16 ی ئەیلوولەوە تا ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی هێرشکردنە سەر بانکەکانی لوبنان تۆمارکراوە، هۆکاری ئەو ڕووداوانەش بەهۆی نەمانی پارەیە لە بانکەکان لەدوای ئەو قەیرانە ئابووریەی لەساڵی 2019 ەوە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كەرتی غەزە و باشووری لوبنان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كەرتی غەزە و باشووری لوبنانیان دەستپێكردووە. سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانیان چەندین…
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز: ئەمریکا تەنیا لەناوچوونی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئێـ.ـران پشتڕاست دەکاتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند، ئەمریکا تەنیا لەناوچوونی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئێـ.ـران پشتڕاست دەکاتەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی…
Total
0
Share