نزیکەی پێنج هەزار پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی ئێران تۆمارکراون

ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستوری ئێرانی ڕایگەیاند کە زیاتر لە چوار هەزار و 974 پێشێلکاری لەلایەن  چاودێرانی هەڵبژاردنەکانەوە تۆمارکراون.

عەباس عەلی کەدخدایی وتەبێژی پێداچوونەوەی دەستوری ئێران ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کە ناوەندەکانی دەنگدان کراونەتەوە چوار هەزار و 974 پێشێلکاری لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی هەڵبژاردنەکانەوە تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە سکاڵا لەبارەی بەردەوامیی بانگەشەی کاندیدەکان و کەمبوونەوەی پسوڵەی دەنگدانەکان ژمارەیەکی دیکە لەم کێشانە تۆمارکراون.

ڕاشیگەیاند، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان زۆر باشبووە.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران کرانەوە کە نزیکەی 59 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێراندا چوار کاندید کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن ئەوانیش، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەمیر حەسەن قازی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و موحسین ڕەزایی ئەمینداری سیستمی بەرگریی ئێران.

پێشتر مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران رەتیکردەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و ڕایگەیاند، “ئەنجامەکان ڕوونن”.

بابەتی پێشتر

 بەرپرسێکی ئەمریکی: بایدن دەیەوێت بەرلە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لەگەڵ ئێراندا بگاتە ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

بایدن: زنجیرەی دەلتا کۆرۆنا مەترسییە بۆ هەمووان بەتایبەت گەنجان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
زیاتر ببینە

ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.. میدیاكانی ئێران باس لە سەركەوتنی ڕەئیسی دەكەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دوای 19 کاتژمێر لە كردنەوەیان، داخران، چاودێرانی هەڵبژاردنەکان دەڵێن،…
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share