ڕەوتێكی سیاسیی نوێ ڕاگەیەندرا

ڕەوتێكی سیاسیی نوێ لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیەندرا كە كامیل حاجی عەلی ڕابەرایەتی دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كە نیگەران بوون لە دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی حزبەكەیان و كۆبوونەوە و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
لە كۆنگرەكەدا كامیل حاجی عەلی ڕایگەیاند، “زۆر چاوەڕێمان كرد، بەڵام عیرفان عەبدولعەزیز نایەوێت ملكەچی دادپەروەری بێت و پێشتر سێجار لەگەڵ عیرفان عەبدولعەزیز كۆبوونەوەم ئەنجامداوە و ئامادەنەبووە دەستلەكاربكێشێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، “ئەندامانی ئێستای بزوتنەوەكە شەرعییەتی یاسایی و سیاسییان نەماوە و شەرعییەت لای ئێمەیە بۆیە لە ئەمڕۆوە ڕەوتێكی سیاسیمان لەناو بزوتنەوەكەدا ڕاگەیاندووە و شەرعییەتی بەڕێوەبەردن و كارگێڕیی بزوتنەوەكە لای ئێمەیە و ئەگەر عیرفانی عەبدولعەزیز ئامادەبێت دەتوانێت وەكو ئەندامێك كار بكات ئەگەر نا دەبێت بچێتەوە ماڵەوە و دابنیشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵگە بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەخاتەڕوو
کەجەکە نامەیەکی ئاراستەی یوئێن و ئەوروپا کرد

لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، نامەیەکی بۆ نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەولێر، سکرتێری گشتیی…
Total
0
Share