عومەر گوڵپی: ئەگەر داهاتی مانگانەی ماڵێك 500 هەزار دینار بێت دەبێت 20%ی بدەن بە كرێی كارەبا

عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “ئەگەر خێزانێك داهاتەكەی 500 هەزار دینار بێت، واتە 20%ی داهاتەكەی داوە بە كارەبا”.

وتیشی، “لە كاتێكدا گرانترین نرخی كارەبای وڵاتانی تەنانەت ئەمریكی و ئەوروپی خەرجیی خێزانێك بۆ كارەبا ناگاتە 5%ی كۆی داهاتی مانگانەی خێزانەكە ئایا دەكرێت خێزانێكی دانیشتووی هەولێر یان سلێمانی، هەڵەبجە، زاخۆ یاخود كفری، دوو هێندە و سێ هێندە تا پێنج هێندەی داهاتی مانگانەی پارە بدات بە كارەبا بە بەراورد بە خێزانێك كە لە سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا، كەنەدا یاخود نەمسا دەژی”.

راشیگەیاند، ئەگەر ئەم نرخانە بۆ خێزانێك كە مانگانە یەك ملیۆن دینار داهاتی بێت، بارگرانییەكی گەورە بێت، ئەوانەی لە خوار یەك ملیۆن دینار داهاتیانە دۆخیان چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەردەم هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرێک ژنێکی شێلا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە ژنێکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. لە راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیاندا…
Total
0
Share