تورکیا سێ قاچاغچی و ژمارەیەک کۆچبەری دەستگیرکرد

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 152 کۆچبەر و سێ قاچاغچیی دەستگیرکردووە.

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاندووە، لە 28ی ئەیلول لە ناوچەی سیوکی سەر بە شاری ئایدن 94 پەنابەری عێراقی و ئێرانی دەستگیرکران کە 22یان منداڵیان لەگەڵ بووە، دەستگیرکردنی پەنابەرەکان لەکاتی دابەزینیان بووە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەلگر.

ڕاشیگەیاند، لە 29ی ئەیلول لە ناوچەی کۆشاداسێ لەسەر بەلەمێکی چووپ 24 پەنابەر دەستگیرکراون، هەروەها لە ناوچەکانی چەشمێ و سەفیری هیسار و کارابوورون 46 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەگەڵ دەستگیرکردنی 34 پەنابەر

هەروەها لە 30ی ئەیلول لە ناوچەی ئایڤالیک 17 پەنابەر ڕزگارکران کە لە  وڵاتی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە…
Total
0
Share