لە دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشمەرگەكان تیایدا بوونە قوربانی

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی دەربەندیخان ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، کە سەرجەمیان پێشمەرگەن.

جاسم عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی  ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ڕوویداوە و لەنێوان بارهەڵگرێک و تۆیۆتا کراونێکدا بووە.

ئاماژەی بەوەکرد لە ڕووداوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان سەرنشین و شۆفێری توێتا کراونەکە بوون و سەرجەمیان پێشمەرگەن.

ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەی تۆیۆتا کراونەکەوە بووە کە ویستوویەتی بە هەڵە دەربچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share