سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەكەین سەر ڕێگەی چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەخرێت كە تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان لە ڕۆژی شەممە 1ی 10ی 2022 لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ناو تونێلەكە خاوێندەكەنەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە شۆفێران دەكەین كە ڕێگەی سەر چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن”.