نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 87 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 86 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنیدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 87 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 80 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە، ماوەی نزیكەی هەشت مانگە نرخی نەوت بەردەوام بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخەكەی لە بازاڕەكانی جیهاندا جۆرێك لە ناجێگیری پێوەدیاربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
زیاتر ببینە

فینلەندا ڕەتیدەكاتەوە هیچ كەسێكیان ڕادەستی توركیا كردبێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا ڕەتیدەكاتەوە له‌لایه‌ن توركیاوه‌ لیستێكی “دیپۆرتكردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌”یان پێگەیشتبێت یان ڕێككەوتنێكی لەوجۆرەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كردبێت.…
Total
0
Share