نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی ناتانیاهۆ، بڕیارە کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سپی و لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و 6ی ئێوارە بە کاتی کوردستان بەڕێوەبچێت.

کۆبوونەوەی ترەمپ و ناتانیاهۆ پاش ئەوەدێت، کە بنیامین ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، بیرۆکە و داوای ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share