وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە و دەشڵێت، “بە پێویستی دەزانم پێتان ڕابگەیەنم هەر پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی نمرەی وەرگیرانی ئەمساڵ بە گشتی و بەشە پزیشكییەكان بە تایبەت لەلایەن وەزارەتەوە بە فەرمی بڵاو نەكرابێتەوە، ئێمە لێی بەرپرس نین و هەموو ئەو پۆستانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت لەسەر ئەم باسە دوورن لە ڕاستییەوە و خوێندكاران تووشی دڵەڕاوكێ دەكەن”.

وەزیری خوێندنی باڵا داواش،”لە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات تەنها پشت بەو ئاگاداری و ڕێنماییانە ببەستن كە لەلایەن وەزارەتەوە بە فەرمی بڵاو دەكرێنەوە و پێویستناكات خۆتان تووشی هیچ جۆرە دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەك بكەن”.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا كارەبای 200 شوێن بڕدراون

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ماڵی لیوا حەمە ڕێگر دوای بۆردومانەكە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە سەرێكانی ڕویدا

ئۆتۆمبێلێك لە ناوەندی شاری سەرێكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە. ئاژانسەكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە،…
Total
0
Share