د. جەمال فواد كۆچی دوایی كرد

د. جەمال فواد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ لە حكومەتی هەرێم و برای خوالێخۆشبوو د. كەمال فواد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
د. جەمال فواد، كەسایەتییەكی ڕۆشنبیر و ناسراو بوو، هەروەها پسپۆری بواری كشتوكاڵ بووە و پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە جیهانییەكاندا هەبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، د. جەمال فواد لە ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە و ساڵانێكی زۆر وەك مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی خزمەتیكردووە پێشتر وەزیری كشتوكاڵ بووە لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستاندا و یەكێك لە كارە جوانەكانی بۆ شاری سلێمانی سەوزكردن و بە دارستانكردنی بناری چیای گۆیژە بوو، هەروەها پەرۆشێكی ڕاستەقینەی بواری ژینگە بووە و جێدەستی دیارە.
بابەتی پێشتر

بە درۆن هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك

بابەتی دواتر

عەبدولرەحمان موهەندیس: بزوتنەوەی جەماوەری دەبێت لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share