بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت و پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەو هێزانە گەیشتووەتە سلێمانی.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەكرێت و بە چەند ڕۆژێك بەر لە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران دەست بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەكرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.