فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هۆشداری بە ڕۆژنامەنووسان دەدات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری داوایەك ئاراستەی ڕۆژنامەنووسان دەكات كە لە كاتی هەر ڕووداوێكی هاوشێوەی بۆردومانەكانی سنووری قەزای كۆیە و زرگوێز ڕاستەوخۆ ڕووداوەكە نەگوازنەوە، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و كەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانیی زیاتر.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتی ڕوودانی ڕووداوێكی لەو شێوەیە، لە شوێنی ڕووداوەكە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی چاوساغیی هێرشبەران و كەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەداخەوە تاوەكو ئێستا چەند هاوڵاتییەك بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵكردنانە و پێویستە لەسەر میدیا و میدیاكاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەدا بكەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. یەكەم فڕۆكەی تەواو كارەبایی كەوتە فڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share