دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق ئەمڕۆ لەبارەی سێ دۆسیەوە کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان تانەدانە لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی تانەدان لە دەستووریبوونی ژمارەیەک لە ماددەکانی یاسای پاڵپشتی لەناکاو بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشە دادگاکە کۆدەبێتەوە.

لەبەشێکی دیکەی کارنامەکەدا هاتووە،” دانیشتنی دووەمی دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت دەبێت بە تانەدان لە دانیشتنی رێکەوتی 23 ی حوزەیرانی 2022 ی ئەنجومەنی نوێنەران و بڕیارەکانی لەو دانیشتنەدا دراون، کە بەشێکیان تایبەتبوون بە جێگرتنەوەی پەرلەمانتارانی سەدر.

بڕیارە کۆتا دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بێت بە تانەدان لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بابەتی پێشتر

عێراق: بەنزین هەناردەی وڵاتان دەكەین

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. بۆردومانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر هەرێم ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share