نێیمار بۆ یاریزانانی بەڕازیل: هاوکاریم بکەن

ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی بەڕازیل، نێیمار دا سیلڤا داوا لە هاوڕێکانی دەکات هاوکاری بکەن بۆ تۆمارکردنی ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی بەڕازیل.

نێیمار بە ڕۆژنامەی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەڕازیلی ڕاگەیاندووە، “خودا یارمەتیدەرم دەبێت، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم ڕیکۆردی پیلێی ئەفسانەی وڵاتەکەم بشکێنم، لەگەڵ هاوڕێکانم قسە دەکەم و داواکارم هاوکاریم بکەن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو و مۆندیالدا گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم، بەو جۆرە دەتوانم ئامانجەکەم بپێکم و ببمە یەکەمین گۆڵکاری سێلیساو.”

نێیمار لە تەمەنی 30 ساڵیدا بە 120 یاری 74 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمار کردووە، لە بەرامبەردا پیلێی ناسراو بە “گەوهەرە ئەسمەرەکە” بە 92 یاری توانیویەتی 77 گۆڵ تۆمار بکات.

لە مۆندیالی قەتەر-2022 هێرشبەرەکەی پاریس سان جێرمان دەرفەتی دەبێت، بە تۆمارکردنی چوار گۆڵی دیکە ژمارەی پێوانەیی گۆڵکاری مێژوویی بەڕازیل بکات بەناوی خۆیەوە.

بابەتی پێشتر

ئەفسانەی ئەسپەکان خانەنشین کرا

بابەتی دواتر

ڤاتیكان هۆشداری لە هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمیی جیهانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share