بە فەرمی.. کات و وادەی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریکرا

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا بەفەرمی کات و وادەی کلاسیکۆی چوونی خولی ئیسپانیای دیاریکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی لالیگاوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە یاریی قۆناغی یەکەمی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە ڕێکەوتی 16ی تشرینی یەکەم لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.

لە خشتەی یارییەکاندا هاتووە، بەهۆی جیاوازی کاتی نێوان سەنتەری ئەوروپا و کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقاوە، بڕیاردراوە کلاسیکۆی بێرنابیۆ کاتژمێر (5:15) بکرێت، ئەم بڕیارەش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووە.

ڕیاڵی شاهانە و بارسای کەتەلۆنی لە هەفتەی نۆیەمی کێبڕکێکانی لالیگا یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزە (2021/2022) ئەنجام دەدەن، بەر لەو یارییەش یانەی شاهانە بەرامبەر یانەکانی ئۆساسونا، شاختار (دووجار)، خیتافی یاری دەکات، یانەی بەرشلۆنەش ڕووبەڕووی یانەکانی مایۆرکا، ئینتەر میلان (دووجار)، سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share