مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و پەروەردەی ڕواندز داوا لە وانەبێژان دەكات سەردانیان بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز ئاگاداركراونەتەوە ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، ئەو شایستە داراییەی مامۆستایانی وانەبێژ كە دابەشدەكرێت تایبەتە بە مانگی ئابی ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەڵێت، “پێویستە خوودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ئاستی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی دەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بە خۆشحاڵییەوە سبەی كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی شەقامە…
Total
0
Share