كوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە سلێمانی كەمیانكردووە

لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا حاڵەتەكانی كوشتن، خۆكوشتن و دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنان لە سلێمانی كەمیانكردووە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی هۆشیارییەوە سكاڵا زیادیكردووە.

نەقیب ڕاز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا پێنج حاڵەتی كوشتن و 13 حاڵەتی خۆكوشتنی ژنان تۆماركراون.

وتیشی، “هەر لەو ماوەیەدا 31 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنان تۆماركراوە”.

نەقیب ڕاز ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021 حاڵەت و ڕووداوەكان كەمیانكردووە، لەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوودا شەش حاڵەتی كوشتن، 16 حاڵەتی خۆكوشتن و 33 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی تۆماركراون.

لەگەڵ ئەوەشدا لەمساڵدا ژمارەی سكاڵاكان زیادیكردووە و بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی هۆشیاریی خەڵك بەرامبەر ماف و ویستەكانی، هەروەها درككردن و زانینی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەك هەیە كە خاوەن ماف دەتوانێت سكاڵای لێتۆماربكات و بەرگری لە مافەكانی بكات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی دواتر

تەندروستی گەرمیان هەڕەشەی وەستاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share