پەرلەمانتارێکی عێراق: هەوڵێک هەیە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام لەهەمان کاتیشدا ڕایەک هەیە کە کۆبوونەوە ئەنجامنەدرێت تا کۆدەنگی نیشتیمانی دروست دەبێت.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەڕاستیدا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆچوونێکیش هەیە پێی وایە بەبێ رێکەوتنی لایەنەکان دانیشتن نەکرێت بۆ ئەوەی دۆخەکە تێکنەچێتەوە جارێکی دیکە”.

وتیشی، “باشترین چارەسەر ئەوەیە پێش ئەنجامدانی دانیشتنەکە کۆدەنگییەک دروستبکرێت کە پاشان کۆبوونەوەکە بکرێت، لەهەموو حاڵەتێکیشدا ئێمە وەک یەکێتی، لەگەڵ ئەوەداین بێ کۆدەنگی لایەنەکان کۆبوونەوە نەکرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر کرا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداربێت”.

باسیلەوەشکرد، “چاوەڕواندەکرێت موقتەدا سەدر نوێترین هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت، هاوکات بڕیارە وەفدێک کە نوێنەرانی کورد و سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی بکەن، بەڵام تائێستاش وادەی ئەو سەردانە دیارینەکراوە”.

سەبارەت بە دەوامکردنی پەرلەمانتاران لەناو پەرلەمان، کاروان یاروەیس ئاشکرایکرد، “ڕۆژانە دەوامی ئاسایی لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، پەرلەمانتارەکان لە لیژنە هەمیشەییەکان دەچن و کاروباری ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن، تەنها ئەوەندەیە دانیشتنی پەرلەمان ناکرێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: دەكرێت ئەو تێبینییانەی لەسەر پڕۆژەیاسای توندوتیژییە چارەبكرێن

بابەتی دواتر

بەقاچاخبردنی بەنزینی 450 دیناری بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share