مێسی ڕابەرایەتی ڕیكۆردەكەی ئەرجەنتین دەكات

ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هندۆراس بەدەستهێناو چوار یاریی تر نەدۆڕێت ڕیكۆردێكی مێژووی تۆماردەكات.

دوو گۆڵ لەو سێ گۆڵە مێسی تۆماریكرد و ئەوەی تریش لاوتارۆ كرد.

ئەرجەنتین 34 یارییە لەسەر یەك تامی شكستی نەكردووە و پێویستی بە چوار یاریی تر هەیە كە نەدۆڕێت تا ڕیكۆردێكی جیهانی بەناوی خۆیەوە تۆماربكات.

پاش یارییەكە مێسی داوای لە هاندەران كرد كە پشوو درێژ بن تا مۆندیال دەستپێدەكات و هیوای خواست بتوانن هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش بچن.

پێشیوایە تیپێكی بەهێزیان هەیە توانای ڕكابەری كردنی مۆندیالیان هەیە.

مێسی دەڵێت چێژ دەبینین لەوەی كە پێكەوەین بەڵام پێویستە لەناو یاریگادا لەسەر ئەم ئاستە بەرزە بەردەوامبین.

دوای یارییەكە، سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین وتی ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە مێسی سەلامەتە و بە دڵخۆشی تۆپی پێ دەكات.

بابەتی پێشتر

گەوهەرەكەی تێنسی سەرزەوی وازیهێنا

بابەتی دواتر

ئالڤێس ئیعتیرافی لەسەر ڕۆناڵدۆ كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share