پۆلیسی زاخۆ: لە گازینۆیەکدا شەڕ ڕوویدا و کەسێک کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە گازینۆیەکی شارەکە کەسێک بە دەمانچە کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی زاخۆدا هاتووە، لە کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو لە یەکێک لە گازینۆکاندا شەڕ لەنێوان دوو کەسدا ڕوویداوە، کەسێکیان کوژراوە.

ئەماژە بەوەکراوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “ا. ع . ع”ە و بکوژەکەش ناوی “و. ج . ع”ە و تەمەنی 31 ساڵە.

پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share