پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەم قۆناغەی ئێستادا لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر تانە لە بڕیاری ژمارە 109ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق درابوو كە تایبەت بوو بە دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كە بەپێی بڕیارەكە سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری نەوت بە سۆمۆشەوە دەخرێنە ژێر ڕكێفی ئەو كۆمپانیا نیشتمانییەوە، چونكە دادگای فیدراڵی پێوابووە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران پێچەوانەی بڕگەكانی دەستووری عێراقە.
ڕاشیگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی كۆمپانیاكە لەسەر سكاڵای سێ پەرلەمانتاربووە كە داواكەیان پێشكەشی دادگای فیدراڵیی عێراق كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوەشاندنەوەی كۆمپانیاكە زیانە بە عێراق، بەڵام لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندایە، چونكە پێشتر وەزیری نەوتی عێراق بە نیازبووە لە ڕێگەی ئەو كۆمپانیایەوە نەوتی هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵبكات، هەر بۆیە لەم قۆناغەدا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە هەنگاوێكە كە عێراق ناتوانێت چیتر بەو بیانووە فشار لە هەرێمی كوردستان بكات.

بابەتی پێشتر

هەولێر ئاوی بە فیڕۆدراو بەكاردەهێنێتەوە بۆ ئاودانی پارك و باخچەكان

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی پارە بۆ بەڵێندەران ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share