مانگانە 3 ملیۆن دۆلار بۆ داهاتی هەرێم زیاددەبێت

بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی دیكەی نەوتی هەرێم دەستیپێكرد كە ڕۆژانە زیاتر لە پێنج هەزار بەرمیل نەوت دەدات و ئەمەش مانگانە بە نزیكەیی سێ ملیۆن دۆلار (300 دەفتەر دۆلار) بۆ داهاتی هەرێم زیاددەكات.

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ڕایگەیاند، لە کێڵگەی (سەرتا)، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، بیری ژمارە سێ لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە پێنج هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكە، نەوتەكە بە تەنکەر دەگوازرێتەوە بۆ خورمەڵە بۆ ئەوەی لەوێوە لەرێگەی بۆریی نەوتی کوردستان-جەیهان هەناردەبکرێت.

پەیوەندیدار: گازی سروشتی.. “ئایندەی ئابوریی هەرێم”

گەنەل ئێنێرجی کۆمپانیایەکی تورکییە و لە ساڵی 2002ەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم کاردەکات.

لە لێدوانێكی پێشوویدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان وتی، ئەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە دەكرێت 50%ی داهاتەكەی دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت.

بەمەش پاش زیادبوونی ڕۆژانەی 5 هەزار بەرمیل نەوت، هەناردەی هەرێم مانگانە 150 هەزار بەرمیل نەوت زیادەدەكات و گەر نرخی بەمیلێك نەوت بە 40 دۆلار بێت و نیوەی ئەو داهاتەش بگەڕێتەوە بۆ هەرێم ئەوا مانگانە نزیكەی سێ ملیۆن دۆلار داهات بۆ سەر خەزێنەی حكومەت زیاددەكات.

بابەتی پێشتر

لە هەرێم 120 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن و "ژیانیان یەكسانە بە دۆزەخ"

بابەتی دواتر

تمەنی ئێرانی دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share