گەورە فڕۆكە هەڵگرێكی ئەمریكا لە دەریای عەرەب جێگیردەكرێت

فڕۆكە هەڵگرە ئەمریكییەكە

گەورە فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی (یوس ئێس ئێس نیمیتز) لە باكوری دەریای عەرەب جێگیركرا.

هێزی دەریایی ئەمریكا لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، كۆمەڵە كەشتی نیمیتز-ی هێرشبەر كە بریتییە لە سەكۆی پێنجی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ناوچەكەدا جێگیركراوە بۆ زامنكردنی سەقامگیری دەریا و ئاسایش لە ناوچەی ناوەند و، پێكەوە گرێدانی دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای هێمن لەڕێی ڕۆژئاوای زەریای هندی.

هەروەك ئاشكرایكرد كە هەردوو فڕۆكەهەڵگری (USS Nimitz – CVN 68) و (Carrier Air Wing 17) بەردەوامن لە پشتیوانی ئاسایشی دەریایی هەرێمایەتی لە باكووری دەریای عەرەب.

پێشتر فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی (یوس ئێس ئێس نیمیتز) ناوچەی كەندوای بەجێهێشت بۆ بەشداری لە ڕاهێنانەكانی مالابار كە بە هاوبەشی لەگەڵ هندستان لە ماوەی نێوان 17 و 20ی تشرینی دووەمی ڕابردوو ئەنجامدرا.

سەرچاوە: CNN

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێک لەو چەکدارە سورییانەی بۆشەڕ براوەتە ئازەربایجان چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

ئەوە جاری یەکەم نییە تورکیا چەکدارەکانی هاوپەیمانیی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێتە وڵاتانی دیکە، هۆکاری سەرەکیی ڕازی…
Total
0
Share