نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و جگە لە بەرزی و جیاوازیی نرخ سەرپێچیی دیکەشیان تێدابووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی هاتوچۆی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ساڵى ڕابردوو 678 پسوڵه‌ى سه‌رپێچى بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كراوه‌ كه‌ خوێندكارانیان گواستووەتەوە، داوا لە دایک و باوکی خوێندکاران و مامۆستا و بەڕێوەبەری خوێندنگەکانیش دەکات، لەکاتی بوونی کێشەدا ئاگاداریان بکەنەوە.

بەپێی ئامارەکە، 678 پسوڵەی سەرپێچی و 121 پسوڵە بۆ زۆریی خوێندکار لەناو پاسەکاندا تۆمارکراوە.

شەش شۆفێر دراونەتە دادگا، هەروەها 20 پەردە و 37 ئاوێنەی زیادە لەناو پاسەکانی گواستنەوەی خوێندنگاکانی کچاندا دەستیان بەسەرداگیراوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، سێ پاس دوورخراونەتەوە لە کاری گواستنەوەی خوێندکاران، لە 30 خوێندنگەش کرێی گواستنەوە بەرزبووە و کەمکراوەتەوە.

لیژنەی هاتوچۆی قائیمقامیەت داوا دەکات لەکاتی بوونی سەرپێچی و کێشە و سکاڵادا دایکان و باوکان، مامۆستا و بەڕێوەبەرەکان پەیوەندی بکەن بە ” 07701061603″وە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس: پەڕەكەمان لە فەیسبووك زەوتكراوە و رووبەڕووی هێرش بووینەتەوە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس دەڵێت، رووبەڕووی هێرشێكی سایبەری بوونەتەوە و پەڕەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك زەوتكراوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share