ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكی دا

لۆگۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و ته‌رخانكرا بۆ كاروباری ڕێكخراوه‌یی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، لەو باره‌یه‌وه‌ ڕێوشوێنی پێویست گیرانه‌به‌ر.

به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تایبه‌ت بوو به‌ “پێویستیی داكۆكیكردن له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و شانازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان”.

ڕایگەیاندووە، “كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری دا بۆ پارێزگاریكردن له‌ ڕه‌وتی ئه‌و مێژووه‌ له‌ هه‌ر شێواندن و چه‌واشه‌كارییه‌ك، له‌ ڕێی به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتی پشتڕاستكراوه‌وه‌ داكۆكی له‌و مێژووه‌ و سه‌روه‌رییه‌كانی بكرێت، به ‌تایبه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ڕێی چه‌ند كتێبێكی چه‌واشه‌كارانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون و مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ڕه‌مزه‌كانی  به ‌لاڕێدا ده‌به‌ن”.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە حەوت هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان ناچن وەریبگرنەوە

بابەتی دواتر

بەریەککەوتنی (WWE) و "پاڵەوانی یو تیوب" لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share