كاركردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە دەستیپێكردەوە

كاركردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە دەستیپێكردەوە و پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخانكرا.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دكتۆر ماكوان بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی توانرا پارەی نەختینە بۆ پڕۆژەی دروستكردنی پردی دەربەندی ڕانیە دابینبكرێت

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە 8ی ئەم مانگەوە كاركردن لە پڕۆژەكە دەستیپێكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share