“بیگ ڕامی” و (24) زەبەلاحی دیکە کێبڕکێی “مستەر ئۆڵیمپیا” دەکەن

پاڵەوانێتی “مستەر ئۆڵیمپیا” بۆ ساڵی 2022 گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی، چەندین پاڵەوانی لەشجوانی لە چەندین وڵاتی جیهانەوە پاڵێوراون بۆ ناسناوەکە.

پاڵەوانێتی “مستەر ئۆڵیمپیا” دوایین پاڵەوانێتی وەرزە لە بواری لەشجوانیدا سازدەکرێت، بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، (25) وەرزشکاری جیهانی کاندیدکراون بۆ خەڵاتی وەرزی 2022 و کێبڕکێی کۆتایی.

لەنێو پاڵەوانەکاندا مەمدوح ئەلسبێعی لەشجوانی میسڕی بوونی هەیە، کە بە “بیگ ڕامی” ناسراوە و ناسناوەکانی دوو وەرزی ڕابردووی بەدەستهێناوە.

پاڵێوراوەکان بریتین لە:

نیك واڵکەر (ئەمریکا)

ناسان دی ئاشا (بەریتانیا)

مەمدوح ئەلسبێعی (میسڕ)

براندۆن کاری (ئەمریکا)

هادی چۆپان (ئێران)

هانتەر لابرادا (ئەمریکا)

شۆن کلاریدا (ئەمریکا)

ڕیگان گرایمز (کەنەدا)

سامسۆن داودا (بەریتانیا)

ڕافائێل برانداو (بەڕازیل)

ئەنخێل کاڵدیرۆن فریاس (ئیسپانیا)

جوێل تۆماس (ئەمریکا)

ویلیام پۆناک (هۆڵەندا)

بلێسینگ ئۆدیبۆ (ئێرلەندا)

چارلس گریڤین (ئەمریکا)

محەممەد شەعبان (میسڕ)

حەسەن مستەفا (میسڕ)

محەممەد ئەلنسوور (ئوردن)

ڤیتۆر بۆف (بەڕازیل)

ئەندریا پریستی (ئیتاڵیا)

ئیان ڤالێری (کەنەدا)

ئەنتوان ڤایلانت (کەنەدا)

ئەکیم ویلیامز (ئەمریکا)

چایندو ئەندریو ئۆبیکیا (ئەمریکا)

ڤلادیسلاڤ سوخۆروچکۆ (ئۆکرانیا)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share