ئیسپانیا و فەرەنسا گەیشتنە کۆتایی یورۆباسکێت

هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپای لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی بڕی.

یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا بە ئەنجامی (96-91) لە بەرژەوەندیی ماتادۆرەکان کۆتاییهات، لە یاریی کۆتاییشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبنەوە، کە لە یارییەکی دیکەی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا بە ئەنجامی (95-54) لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە.

ساڵی 2013 بۆ دوایین جار هەڵبژاردەی فەرەنسا یاریی کۆتایی “یورۆباسکێت”ی لە سلۆڤینیا بەرامبەر سلۆڤینیا ئەنجامدا، ناسناوەکەشیان بەدەستهێنا.

بڕیارە سبەیشەو یەکشەممە، یارییەکانی پلەی سێیەم و چوارەم، هەروەها یەکەم و دووەمی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگای “مێرسیدس بێنز” لە ئەڵمانیا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share