کۆشکی سپی: گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مایەی لێخۆشبوون نییە

کۆشکی سپی لەبارەی گیانلەدەستدانی “ژینا ئەمینی” ئەو کچە کوردەی کە لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە ئەشکەنجەدرا بە بیانووی پابەندنەبوونی بە باڵاپۆشییەوە، هاتەدەنگ و ڕایگەیاندووە، “لێپێچینەوەی توند لە بەرپرسانی ئێران دەکەین”.

جیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی جۆ بایدن لە پەیامێکدا لە تیتەر نووسیویەتی، ” زۆر نیگەرانین لە مردنی مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ، كە بەپێی زانیارییەكان لە كاتی دەستبەسەركردنیدا لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە ئەشکەنجەدراوە.

سۆلیڤان دەڵێت، “مردنی ئەو ژنە لێخۆشبوونی نییە، لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران دەکەین لە بەرامبەر ئەو جۆرە پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت”.

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی)ی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ئێوارەی سێشەممە 13ی ئەیلول لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە تاران بە بیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە ئەشکەنجەدرا، بەوهۆیەوە تەندروستیی تێکچوو چووە دۆخی بێهۆشی “کۆما”وە.

ژینا دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی 9 تیرۆریستی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی نۆ تیرۆریست رادەگەیەنێت، چەكداری گروپی تیرۆریستیی داعش بوون. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای…
Total
0
Share