كۆمپانیایەكی دیكەی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان كشایەوە

كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە، دەستبەرداری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بووە و هۆكارەكەشی فشارەكانی سەر حكومەتی عێراق بووە لەسەر هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە تێیدا هاتووە، پشكەكانی كۆمپانیاكە 18%ی كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بووە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك و فرۆشتوویەتی بە كۆمپانیای شەمێران پترۆلیۆم كە كۆمپانیاكە لە هەریەك لە وڵاتانی كەنەدا و سوید تۆماركراوە و تایبەتە بە گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت.

هەر لە ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكەدا هاتووە، كێڵگەی سەرسەنگ دەكەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك و لە ساڵی 2011 دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی نەوت و لەلایەن كۆمپانیای ئەمریكی Hellwood Energy (HKN) بەڕێوەدەبرێت، كە خاوەنی 62%ی كێڵگەكەیە و پشكی حكومەتی هەرێمیش لەو كێڵگەیە 20%یە، كاتێك كۆمپانیای تۆتاڵ لە كێڵگەكە كاریكردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share