پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك جێبەجێدەكرێت

پڕۆژەی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی كەرتی هەشتی حەسارۆك جێبەجێدەكرێت و بە شێوەی ئاوەڕۆی سندوقی و ئاوەڕۆی لوولەیی دەبێت.

گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە پێنج هەزار دۆنم پێکهاتووە و لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری تاپۆكردنی خانووەكانی و گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە گەڕەكەكە درا، ئێستاش پڕۆژەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەستكراوە بە كارەكانی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، پڕۆژەكە بە سەرپەرشتیی ئەندازیاران و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەرگی پەرتوكێكی خوێندن مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

لەو کاتەی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share