لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت – سەیدسادق كەسێك گیانی لەدەستداو دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت-سەیدسادق لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەكانی پاس و تۆیۆتا كامریدا كەسێك گیانی لەدەستداو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هۆكاری ڕووداوەكە شۆفێری كامرییەكەبووە كە چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی كێشاوە بە پاسەكەدا. كە شۆفێری كامرییەكە گیانیلەدەستدا و دوو سەرنشینیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share