بنزیمە بۆ دێربیی مەدرید ئامادە دەبێت؟

کەریم بنزیمەی فەرەنسیی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا لە قۆناغی چارەسەرکردن بەردەوامە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پشتبەست بە زانیارییەکانی ئادو ئاگێریی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، کەریم بنزیمە لە قۆناغی چارەسەربوون و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانیدایە (ڕیکەڤەری).

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانەکە بڕیاریداوە بەشداریی “دێربیی مەدرید” نەکات، کە بڕیارە لە 18ی ئەیلوول (مانگی 9) ئەنجامبدرێت.

لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانە جەختی لەوە کردووەتەوە، تاوەکو یاریزانەکە بەتەواوی لە پێکانەکەی چارەسەر نەبێت، ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک “ڕیسک”ی پێوەبکات.

بنزیمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سێڵتیک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تووشی پێکان بوو، بەو هۆیەوە بڕیار درا دوو تاوەکو سێ هەفتە بخرێتە قۆناغی چارەسەرەوە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ دەبێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە..

بابەتی دواتر

فەرمی.. گاڤی بۆ لیستی ملیارییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی چامپیۆنزلیگی داگیرکردووە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) خەڵاتەکانی هەفتانەی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، زۆرینەشیان بۆ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بوون. فیدراسیۆنی تۆپی…
زیاتر ببینە

ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە. ماوەی دوو وەرزە ئارسن…
Total
0
Share