وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان وەڵامی پێشنیازێکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە بۆ ناونانی چەمچەماڵ بە “پایتەختی شەهیدان و ئەنفال” دەڵێت، هەموو ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەهیدن.
لە نووسراوێکدا کە واژووی ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمانی لەسەرە باس لە پێشنیازە یاسای “ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان – عێراق” دەکات، ڕایگەیاندووە پشتگیریی ڕای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەن.
لە نووسراوەکەدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ڕایگەیاندووە، ئەو پێشنیازە یاسایە ڕەتدەکەنەوە و پشتگیریی ڕای وەزارەتی شەهیدان دەکەنەوە لەوبارەیەوە.
ڤالا فەرید ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خاوەنی شەهید و ئەنفالکراون و یادەکانیش لە هەموو ناوچەکان دەکرێنەوە.