ڕێژەی جیابوونەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.. ڕۆژانە 200 حاڵەت تۆماردەکرێن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکردووە، ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی ئابدا مایەی نیگەرانین و دەلێت لە ڕۆژێکدا 200 حاڵەتی جیابوونەوە هەبوون.

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی ئاب ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی حاڵەتەکانی جیابوونەوە دەکەن، لە دوایین ئاماری مانگی ئابدا کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردووەتەوە،  تەنها لە مانگی ئابدا شەش هەزار و 491 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەغداد بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارە جیابوونەوەیە چوار هەزار و 636 حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان بوون و تەنها هەزار و 855 حالەتیان لە ڕێگەی یاسایی و دادگاوە بووە.

بابەتی پێشتر

چامپیۆنزلیگ.. یارییەكانی ئەمشەو بزانە

بابەتی دواتر

داعش لەناو جەرگەی هۆلەوە خۆی ڕێکدەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دزی دەرمانخانەکان دەستگیرکران

لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیان لە کاتی دزیکردندا، پۆلیسی بەغداد چوا کەسیان دەستگیرکرد کە بە دزی دەرمانخانەکان…
Total
0
Share